Accessibility links

ئەمەریکا سزای دارایی بەسەر 271 کارمەندی دەزگایەکی ڕژێمی سوریا دەسەپێنێت


چەند هەفتەیەک پاش گیان لەدەسـتدانی دەیان کەس بە گازی سارینی ژەهراوی لە شاری خان شەیخونی سوریا، ئەمەریکا سزای بەسەر 271 کارمەندی دەزگایەکی حکومەتی سوریای سەپاند کە دەسـتیان هەیە لە پەرپـێدانی چەکی کیمیایی سوریا.

ستیڤ منوچن وەزیری دارایی ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند 271 کارمەندی سەنتەری توێژینەوەی و لێکۆڵینەوەی زانستی سوریا کە وەکو شارەزای کیمیایی یان لە بواری بەرنامەی چەکی کیمیایی کە بە لایەنی کەم لە ساڵی 2012 وە لەو سەنتەرە کاردەکەن سزایان بەسەردا سەپێندراوە.

گوتیشی ئەم سزایانە کە سەروەت و سامانی ئەو کەسانە لە ئەمەریکا سڕدەکات ئامانجی ئەو سەنتەرەیە کە پاڵپشتی زانستی بۆ چەکی کیمیایی ڕژێمی دیکتاتۆری سوریا بەشار ئەسەد دابین دەکات. هەروەها پەیامێـکی بەهێزە کە ئەمەریکا سزای تەواوی ڕژێمی ئەسەد دەدات لە بەرامبەر پـێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.

XS
SM
MD
LG