Accessibility links

سوریا دەڵێت هەرچ ناوچەیەکی پارێزراو لە ناو وڵاتەکەیدا دابمەزرێت دەبێت بە هەماهەنگی لەگەڵیدا بکرێت

  • VOA News

ئاژانسی دەنگ‌وباسی حکومەتی سوریا دەڵێت هەر هەوڵێـک بۆ دامەزراندنی ناوچەی پارێزراو بۆ پەنابەران لە وڵاتەکەی بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ دیمەشق، شوێنێـکی پارێزراو نابێت و سەروەری سوریا پـێشێـل دەکات.

ئاژانسەکە ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی و ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆبوونەوەیەکیاندا لە دیمەشق لەم بارەیەوە کۆکبوون.

ڕۆژی یەکشەممە کۆشـکی سـپی گوتی لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا، سەرۆک ترامپ لەگەڵ شا سەلمانی عەرەبسـتانی سعودیـیە هاوڕابوون لەسەر دامەرزاندنی ناوچەی پارێزراو لە سوریا و یەمەن.

پـێشتر لە چاوپـێکەوتنێـکی تەلەفیزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی ئەی بی سی ، سەرۆک ترامپ گوتی ناوچەی پارێزراو بۆ ئەو سوریـیانە دادەمەزرێنێت کە لە تاو توندوتیژی ناو وڵاتەکەیان هەڵدێن.

ژمارەیەک لە لایەنەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا پشـتیوانی خۆیان بۆ بیرۆکەکە دەربڕی و تورکیاش دەڵێت چاوەڕێ دەکات ئەنجامی بەڵێنەکەی سەرۆکی ئەمەریکی ببینێت.

XS
SM
MD
LG