Accessibility links

تورکیا بە توندی ناڕەزایی دەردەبڕێت لە بەرامبەر دانانی ئاڵای یەپەگە لە لایەن سەربازانی ئەمەریکاوە


تورکیا بە توندی ناڕەزایی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر ئەو سەربازانەی ئەمەریکا کە لە سوریا هاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن و ئاڵای یەپەگەیان بە جلوبەرگەکانیان کردووە.

مەولود چاویش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە شاری ئنتالیا گوتی" سەربازانی وڵاتێـک کە بە هاوبەشمان دادەنرێت و شەڕی تێرۆر دەکات، بچن ئاڵای ڕێکخراوێـکی تێرۆرسـتی بەکاربهێنن، ئەمە جێگەی قبوڵ نیـیە."

پـێشتر ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس ژمارەیەک وێنەی بڵاوکردەوە کە دەڵێت پەیامنێرێـکیان لە سوریا گرتوویەتی کە تیایاندا نزیکەی 20 سەربازی ئەمەریکایی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاڵای یەپەگەیان لەسەر جلەکانیان داناوە.

چاویش ئۆغڵو هەروەها لە کۆنگرەکە ڕووی دەمی کردە سەربازەکانی ئەمەریکا و گوتی " پـێـیان دەڵێـین کە چوون بۆ ناوچەکانی دیکەی سوریا ئاڵای داعش و بەرەی نوسرەش دابنێن و کە چووشن بۆ ئەفریکا ئاڵای بۆکۆ حەرام دابنێن.

تورکیا هێزەکانی یەپەگە و پارتی پەیەدە بە بەشێـک لە پارتی کرێکارانی کوردسـتان دادەنێت.

XS
SM
MD
LG