Accessibility links

حکومەتی سوریا: ڕێکەوتنەکەی ئەمەریکا و تورکیا دەستدرێژییە بۆ سەر سوریا


حکومەتی سوریا وتی ڕێکەوتنەکەی تورکیا و ئەمەریکا سەبارەت بە دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا " دەستدرێژییە " بۆ سەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا.

دەزگای هەواڵی عەرەبیەی سوری لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی سوریاوە بڵاویکردەوە " ڕێکەوتنەکە دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا و پێشێلکردنێکی تەواوی بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان و پێوەرەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە."

دەزگاکە لە زاری سەرچاوەکەوە دەڵێت " دەستدرێژی ئەمەریکا و تورکیا زیادبوونێکی مەترسیداری گرژییەکانە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG