Accessibility links

کاربەدەستێـکی لەشکری: تەقە لە هێزێکی ئەمەریکا کراوە لە باکوری سوریا


کاربەدەسـتێـکی لەشکری لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش دەڵێت هەفتەی ڕابردوو لە باکوری سوریا لە ناوچەی مەنبج تەقە لە هێزێکی ئەمەریکا کراوە و لەو بڕوایەدان لە لایەن ئەو چەکدارانەوە کرابن کە تورکیا پشـتیوانیان دەکات.

کاربەدەسـتەکە ئەمڕۆ سێشەممە ئەمەی بۆ کەناڵی CNN ئاشکراکرد و گوتی هێزەکەی ئەمەریکاش وەڵامی داونەتەوە، بەڵام زیان بە هیچ لایەک نەگەیشتووە.

گوتیشی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی ناڕەزایـیەکی لەم بارەیەوە ئاڕاستەی ئەنکەرە کردووە، بەو پـێـیەی تەقەکە لەلایەن چەکدارانی سەر بە تورکیاوە کراون.

جێی ئاماژەیە ڕووداوەکە لەو کاتەدا بووە جێمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە سەردانێـک لە ئەنکەرە بوو بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەدەسـتانی باڵای تورکیا.

چەند هەفتەیەک لەمەوبەریش هەر لە باکوری سوریا تەقە لە هێزەکانی ئەمەریکا کرا و کۆلۆنێل ڕیان دیلۆن گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە پاش ئەو ڕووداوە ئاگاهی دا لەوەی جارێکی دیکە ئەوە دووبارە نەبێتەوە و گوتی هێزەکانی ئەمەریکا مافی خۆیانە بەرگری لە خۆیان بکەن. گوتیشی ئەوانەی تەقەیان لە هێزەکانی ئەمەریکا کردبوو زانیویانە تەقە لە کێ دەکەن.

XS
SM
MD
LG