Accessibility links

ئەمەریکا و ڕووسیا لەسەر هەندێـک خاڵ لە بارەی سوریاوە ڕێـک‌دەکەون


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت وڵاتەکەی و ڕووسیا ڕێکەوتوون لەسەر هەندێک خاڵی بنچینەیی لە بارەی سوریاوە، لەوانە دەبێت ئەو وڵاتە یەک پارچەبێت و سیستەمی حوکمڕانیـیەکەی سیکیولاربێت و ڕووبەڕووی داعش بـبێتەوە.

جان کێری ڕۆژی سێشەممە کە لە چاوپێـکەوتنێـکی تەلەفیزیۆنی لە کەناڵی MSNBC ئەمەی ڕاگەیاند، گوتیشی بەنیازە ڕۆژی چوارشەممەش جارێـکی دیکە لەگەڵ سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆبـبێتەوە.

پاشان گوتی لەسەر گواستنەوەی سیاسی لەو وڵاتە ڕێکەوتوون، بەڵام هێشـتا ناکۆکی لە نێوانیاندا هەیە لەبارەی ئاکامەکانی گواستنەوەکە.

هەروەها گوتی سەرۆک ئۆباما و فلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا هەردووکیان پـێکەوە هەوڵ دەدەن بە ڕێگەیەکی هاوبەش بگەن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا کەوا چوار ساڵە درێژەی کێشاوە و لەگەڵیدا داعش سەری هەڵداوە.

باسیشی لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی دووشەممەی نێوان سەرۆک ئۆباما و پـوتن کرد و گوتی وتووێژەکەی نێوانیان زۆر ڕاستگۆیانە و سوودمەند بووە.

XS
SM
MD
LG