Accessibility links

ئەمەریکا سوریا ئاگادار دەکاتەوە لە بەکارهێنانی گازی کیمیایی


وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس وتی زۆر ناژیرانە دەبێت بۆ سوریا ئەگەر گاز وەکو چەک بەکاربهێنێت لە بۆمبارانکردنی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆندا لە ڕۆژهەڵاتی غوتە.

ماتیس وتی ئێستا ئەمەریکا هەواڵی ئەوەی پێدەدرێت کە هێزەکانی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد گازی کلۆرین بەکاردەهێنن لە هێرشەکانیاندا بۆ سەر ناوچەکانی نزیک دیمەشقی پایتەخت، کە بۆتە هۆی کوژرانی نزیکەی 1000 کەس کە 200 منداڵیان تێدایە.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە ڕێگایدا بۆ عومان بە ڕۆژنامەنووسانی وت " بەڵگەیەکم لانیە کە بتوانم پیشانتانی بدەم" سەبارەت بە بەکارهێنانی گازی کیمیایی، بەڵام وتی ئاگاداری ئەو هەواڵانەیە کە دەڵێن سوریا گازی کلۆرینی بەکارهێناوە یاخوود هەواڵی ئەو نیشانانەی کە دەریدەخات گازی کلۆرین بەکارهاتووە.

ماتیس وتی " دەمەوێت ئەوە بڵێم کە ئەوە زۆر ناژیرانە دەبێت بۆ ئەوان کە گاز وەکو چەک بەکاربهێنن، وە پێم وایە سەرۆک ترامپ ئەوەی زۆر بەباشی ڕوون کردۆتەوە لە سەرەتای دەست بەکاربوونیدا."

جێی ئاماژەیە لە مانگی چواری ساڵی ڕابردوودا سەرۆک ترامپ فەرمانی کرد بە ئەنجامدانی هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەیەکی ئاسمانی سوریا لە شەیرات دوای ئەوەی ئەمەریکا وتی ئەو بنکەیە بەکارهاتووە بۆ بەکارهێنانی گازی سارین لەدژی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لە خان شەیخون.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG