Accessibility links

هاوپەیمانان لە هێزێکی ڕژێمی سوریا دەدەن


هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمەریکا لە یەکەیەکی هێزەکانی ڕژێمی سوریایان دا لەکاتێکدا ئەو یەکەیە نزیک بووەتەوە لە ناوچەیەک کە لەوێ هێزی تایبەتی هاوپەیمانان مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکەن.

هاوپەیمانان لە بەیانـنامەیەکی لەشکری ئەمڕۆ سێشەممە وتیان بەپێی کۆمەڵێک سەربازی ڕژێمی سوریا کە ژمارەیان نزیکەی 60 سەرباز دەبوو بە تانک و تۆپهاوێژ و دژە فڕۆکە و چەک و ئوتومبێلی سەربازییەوە نزیک ناوچەی تەنەف بوونەتەوە کە دەکەوێتە نزیک سنووری ئوردونەوە و هێزەکانی هاوپەیمانانی لێیە و بوونەتە جێی مەترسی بۆیان.

بەیاننامەک دەشڵێت " هاوپەیمانان چەند جارێک ئاگاداری کردوونەتەوە ناوچەکە جێبهێڵن پێش ئەوەی دوو تۆپهاوێژ و دژە فڕۆکەیەک و تانکێکیان تێک بشکێنن..

شایەنی باسە ئەمە دووەم جارە لە ماوەی کەمتر لە مانگێک هێزەکانی هاوپەیمانان هێرش بکەنە سەر هێزەکانی ڕژێمی سوریا دوای ئەوەی ئەو هێزانە لەو بنکەیەی ڕاهێنانە نزیک دەبوونەوە. 18ی مانگی پێنجیش هێزێکی سوریا بە ئاڕاستەی هەمان بنکە پـێشڕەوی کرد و لەلایەن هاوپەیمانانەوە لێدرا.

هاوپەیمانان ڕاهێنان بەو هێزانەی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لەو ناوچەیەی باشوری سوریا.

XS
SM
MD
LG