Accessibility links

یونیسکۆ: داعش تاڵانیـیەکی گەورە لە شوێنەوارە مێژوویـیەکانی سوریا ئەنجام دەدات


ڕێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت داعش بە شێوەیەکی فراوان کەوتووەتە تاڵانکاری لە شوێنەوارە مێژوویـیەکانی لە سوریا داگیرکردوون و لە هەمووی زیاتر لە شاری دەتمور.

ئیرینا بۆکۆڤا گەوەر کاربەدەسـتی ڕێـکخراوەکە ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە سۆفیای پایتەختی بولگاریا گوتی وێنەکانی سەتەلایت و گەیشتنی پارچە ئاسەواری مێژوویی ئەو شوێنانە بۆ بازاڕەکانی فرۆشتنی شتی مێژوویی، دەیسەلمێنن تاڵانکاریـیەکی فراوان کراوە. گوتیشی لە ئێسـتادا نەهێشتنی بە قاچاغبردنی ئەم ئاسەوارانە بووەتە هەر کاری سەرەکی ڕێکخراوەکەی.

پاشان گوتی ئامانجی ئەو کۆمەڵانە لەم کارە دەسـتکەوتنی پارەیە، بۆیە داوای لە وڵاتان کرد و بە تایبەتی ئەوانەی نێو یەکێتی ئەوروپا، ڕێوشوێنی پـێویست بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەم قاچاغچێتیـیە.

جێی ئاماژەیە لەوەتای داعش چەند شوێنێـکی مێژوویی لە عێراق و سوریا کۆنترۆڵکردووە، کەوتووەتە وێرانکردنیان، هەندێـک لەو شوێنەوارانە مێژویـیەکەیان چەند هەزار سـاڵێـکە.

XS
SM
MD
LG