سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی خوازیاره ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـێـکه‌وه هه‌نگاو بنێن بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ناو سوریا.
بان کی مون ئه‌مه‌ی له میانه‌ی سه‌ردانێـکیدا بۆ ئه‌بو زه‌بی ڕاگه‌یاند و گوتی پـێویسته ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕه‌وشی ترسـناکی ناو سوریا له‌به‌ر چاو بگرن و به یه‌ک ده‌نگ قسه بکه‌ن.
گوتیشی ژماره‌ی کوژراوان گه‌یشـتۆته ئاسـتێـک که چیدی جێی قبوڵ نیـیه به‌رده‌وامبێت.
بان کی مون له درێژه‌ی قسه‌کانیدا داوای‌کرد ئه‌رکی چاودێرانی سه‌ر به کۆمکاری عه‌ره‌ب به‌رده‌وامبێت.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان مه‌زه‌نده ده‌کات زیاتر له 5 هه‌زار که‌س له سوریا کوژرابن له‌وه‌تای له مانگی سێی سـاڵی ڕابردووه‌وه ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی ئه‌و وڵاته ده‌سـتیپـێـکردووه. ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریاش ده‌ڵێن 2 هه‌زار که‌س له هێزه‌کانی حکومه‌ت له‌و ماوه‌یه‌دا کوژراون.