Accessibility links

وەزیری بەرگری بەریتانیا: هیچ دوودڵ نابین لە ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی دیکە لە سوریا


وەزیری بەرگری بەریتانیا دەڵێت ڕەنگە وڵاتەکەی هێرشی ئاسمانی زیاتر بکاتە سەر داعش لە سوریا، ئەمەش لە کاتێـکدا تێڕوانینی جودا هەن سەبارەت بە یاسایی ئەو بۆردومانەی هێزی ئاسمانی بەریتانیا لە سوریا ئەنجامی دابوو و لە ئاکامدا دوو چەکداری داعش کوژران کە ڕەگەزنامەی بەریتانیان هەبووە.

مایکڵ فالۆن ڕۆژی سێشەممە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی بەریتانیا بەبێ هیچ دوودڵیـیەک جارێـکی دیکە هێرشی ئاسمانی لە سوریا ئەنجام دەداتەوە، سەرەڕای ئەو گومانانەی هەن لەسەر یاسایی ئەو هێرشەی بووە مایەی کوژرانی ڕیاز خان و ڕوح ئەمین مانگی ڕابردوو لە شاری ڕەققە.

فالۆن لێدوانەکەیدا بۆ ڕادیۆی BBC گوتی " تێرۆرستی دیکە هەن کە لە پـیلانی دیکە تێوەگلاون و ڕەنگە لە چەند هەفتە یان مانگی داهاتوو جێبەجێـیان بکەن، بۆیە ئێمە هیچ دوو دڵ نابین لەوەی جاری دیکە هێرشی لەو جۆرە بکەینەوە."

پاشان لە درێژەی قەسەکانیدا گوتی ئەو پـلانانە زۆر مەترسیدارن، چونکە لە دژی بۆنە گشـتیـیەکانی سەر شەقام و جادەکانی وڵاتەکەمان دادڕێژرێن.

XS
SM
MD
LG