کاربه‌ده‌ستێکی کورد و رێکخراوێکی چاودێری شه‌ڕ ده‌ڵێت چه‌کدارانی ئوپۆزسیون که تورکیا پشتیان ده‌گریت هێرشیان بۆ سه‌ر ده‌سته‌یه‌ک پزشکی نێونه‌ته‌وه‌یی بردووه و یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه‌و ده‌سته‌یه له باکووری سوریا دا کوژراوه.
موسته‌فا بالی، گوته‌بێژی هێزه‌کانی سوریا دێمۆکڕات له سه‌ر تویتری خۆی نووسی "هه‌واڵی دڵته‌زێنی" مه‌رگی کارمه‌ندێکی خۆبه‌خشی پزشکی پێگه‌یشت که له گه‌ڵ ده‌سته‌ی یارمه‌تیده‌ری مرۆڤایه‌تی بورما له نزیک ته‌ل ته‌مر بوو شوێنێک شه‌ڕ له گه‌ڵ چه‌کدارانی به پشتیوانی تورکیا شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
ڕێکخراوی چاودێری به سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ ڕاپۆرتی مه‌رگی ئه‌و پزشکه‌ی کرد که ده‌ڵێت خه‌ڵکی ئاسیایه. ئه‌و ده‌سته خۆبه‌خشه‌ی پزشکی، خۆی وه‌ک جووڵانه‌وه‌یه‌کی فره‌نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌رکه‌کانی خزمه‌تگوزای له بورما، سوریا و کوردستانی عێڕاقدا پێناسه ده‌کات.
ئه‌و ده‌سته خۆبه‌خشه له سه‌ر تۆری فه‌یس بووک ئه‌م هه‌واڵه‌ی راگه‌یاند و گوتی " زائۆ سه‌نگ هه‌م فیلم هه‌ڵگر و هه‌م کارمه‌ندی به‌شی پزشکی خه‌ڵکی بورما، ئه‌مڕۆ، 3ی نوامبر، له لایه‌ن له‌شکری سوریای ئازاد و هێرشی تۆپخانه‌ی له‌شکری تورکیا کوژرا."
راگه‌یه‌ندراوه‌که ده‌ڵێت ئه‌و خۆبه‌خشه له کاتێکدا کوژرا که ئێمه خه‌ریکی ده‌رمان کردنی برینداران بووین.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "شه‌وی ڕابردو، 2ی نوامبر، ئێمه سێ که‌سمان سه‌رکه‌وتووانه له ناوچه‌که ڕزگار کرد به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان زۆر له نزیکه‌وه، له 10 میتری تۆپ له نزیک ئێمه که‌وت. وه‌رگێڕه‌که‌مان محه‌مه‌د خه‌ڵکی عێراق، ئه‌ویش برینداربوو به‌ڵام ئه‌و له نه‌خۆشخانه له دۆخێکی جیگیردایه."
هه‌روه‌ها فه‌یس بووکی ئه‌و ڕێکخراوه زانیاری زیاتر دابین ده‌کات که "ئه‌و هێرشه له ناوچه‌یه‌ک ڕوویدا که تورکه‌کان هێرشیان کردۆته سه‌ر، و ده‌وه‌ری چوار کیلومتر له ته‌ل ته‌مر دووره. شه‌ر درێژه‌ی هه‌یه و ئێمه دڕێژه به دابین کردنی پێدوایستی ده‌رمانی ده‌که‌ین و سه‌باره‌ت به ئه‌و ڕاستیه ده‌دوین که لێره ڕووده‌دات."