سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت له نێوان 60 بۆ 70 هه‌زار که‌س له شاری حه‌له‌بی سوریاوه وا به‌ره‌و سنووره‌کانی تورکیا دێن به‌هۆی هێرشی له‌شکری و قورسی هێرشه ئاسمانیـیه‌کان.
ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له میانه‌ی کۆنگره‌ی وڵاتانی به‌خشنده بۆ سوریا له له‌نده‌ن ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی له‌و ده‌مه‌ی به‌ڕێ بووه به‌ره‌و پایته‌ختی به‌ریتانیا ئاگاداریان کردووه‌ته‌وه 10 هه‌زار ئاواره‌ی سوری گه‌یشـتوونه‌ته به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سنووری کیلیس.
ئۆغڵو هه‌روه‌ها گوتی " مێشکم له له‌نده‌ن نیـیه به‌ڵکو له سنووره‌کانمانه... چۆن جێگه‌ی ئه‌م ئاواره نوێـیانه بکه‌ینه‌وه؟" گوتیشی" 300 هه‌زار که‌س له حه‌له‌بدا ده‌ژین و له ئامادهیـیدان به‌ره‌و تورکیا بێن."
هاوکات ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند نزیکه‌ی 40 هه‌زار که‌س له ناوچه گوندنشینه‌کانی باکوری حه‌له‌ب هه‌ڵاتوون له‌وه‌تای هێرشی حکومه‌ت به پاڵپشـتی هێزی ئاسمانی ڕووسیا له‌و ناوچانه دهستیانپـێکردووه.
گوتیشی به‌شێکیان به‌ره‌و شاری عه‌فرین هه‌ڵاتوون و به‌شه‌که‌ی دیکه‌یان به‌ره‌و ئیعزاز بۆ سنووری تورکیا. باسی له‌وه‌ش کرد ئه‌و خه‌ڵکه ئاواره‌یه ناچاربوون له باخ و بێستانه‌کانی نزیک سنووره‌که شه‌و به‌سه‌ربه‌رن پاش ئه‌وه‌ی تورکیا ده‌روازه‌ی کیلیسی بۆ نه‌کردنه‌وه. بۆیه داوای له ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان کرد به په‌له به‌هانای ئه‌و خه‌ڵکه لێقه‌وماوه بچن که له‌م وه‌رزی زستانه‌دا بێ ماڵ و حاڵ له‌و ده‌شتانه ماونه‌ته‌وه.
ده‌روازه‌ی کیلیس ده‌که‌وێته نزیک شارۆچکه‌ی ئعزازی سوریا کە له ژێر کۆنترۆی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریایه. ده‌روازه‌که له دیوی سوریاوە ناوی باب ئهلسهلامهیه.