ئه‌حمه‌د داوود ئوغڵوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، ڕووسیا به بۆردمانی گونده تورکمان نشینه‌کانی باکووری سوریا تۆمه‌تبار ده‌کات. له هه‌مان کاتدا، باڵوێزی ڕووسیا له ئانکارا بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کراوه‌و داوای لێکراوه ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ی بو سه‌ر گوند‌و ناوچه تورکمان نشینه‌کان ڕابگیرێت.
ڕووسیا ڕایگه‌یاندووه له ئۆپۆزسیۆنی سوریا ته‌نیا کورده‌کان به تێرۆریست نازانێت و ئاماده‌یه پشتگیریان لێ بکات. هه‌ندێک له چاودێران له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که پشتگیری رووسیا له هێزه کوردیه‌کان بوه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی تورکیا و تۆمه‌تبارکردنی ڕووسیا به کوشتنی تورکمانه‌کان. ده‌کوترێت گۆڕینی پارسه‌نگی هێزه‌کان تا ئێستا به زیانی تورکیا بووه و ئه‌و پرسیاره دێنێته ئاراوه که ئاخۆ ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه نوێیه به مانای شکست هێنانی ستراتژی تورکیا له ناوچه‌که‌دا نیه؟
به‌ڕێز نیما بازوڵاهی ڕۆژنامه‌وانی دانیشتووی ئاڵمان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که بۆردمانی تورکمانه‌کان له لایه‌ن رووسیاوه ڕاست نیه و تورکیا ده‌یه‌وێت به‌م شێوه‌یه ناڕه‌زایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی ڕووسیا له سووریا دا نیشان بدات.