Accessibility links

بۆمبێکی چێنراوی بەهێز بە هێزێکی هاوبەشی تورکیا و ڕووسیا لە ئیدلیب دەتەقێتەوە


وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند بۆمبێک کە لەلایەن ملیتانانی سوریاییەوە چێندرابوو بەیانی رۆژی سێشەممە لە نزیک هێزیکی گەرۆکی هاوبەشی رووسیا و تورکیا لە باکوری سوریا تەقیەوەتەوە و برینداربوونی 3 سەربازی ڕووسیای لێکەوتووەتەوە.

وەزارەتەکە گوتی ئەرکی هێزە گەڕۆکەکەی ڕاگرت دوابەدوای تەقینەوەکە کە لە جادەی M4 ی نزیک شارۆچکەی ئەریحە لە پارێزگای ئیدلیب بووە و زیانی بە زرێپۆشێکی ڕووسی و تورکی گەیاندووە. راگەیاندنەکەی ڕووسیا ئاماژەیکرد بەوەی کە تەقینەوەکە زیانی بە ژمارەیەکی دیارینەکراو لە هێزەکانی تورکیاش گەیاندووە.

ڕۆژنامەوانان و چالاکوانان ڤیدیۆیەکی ساتی تەقینەوەی بۆمبەکەیان بڵاوکردووەتەوە.

ڕووسیا ئامێر و کەلوپەلەکانی لە ناوچەکە گواستەوە و سەربازەکانیشی بردە بنکەی ئاسمانی حومەیمیم و لەوێ چارەسەری ژمارەیەک لە سەربازەکانی دەکرێت.

لە جەنگی سوریادا، تورکیا پشتیوانی لە ملیتانەکانی دژ بە حکومەتی ئەسەد دەکات، هاوکات ڕووسیا کۆمەکی حکومەتەکەی ئەسەد دەکات و هەردوو وڵات لە مانگی سێـیەوە لەسەر ئاگربەستێک بۆ سوریا رێککەوتن و بڕیاریان دا پـێکەوە چاودێری ئاگربەستەکە بکەن، ئاگربەستەکە دوابەدوای چەندان هەفتە لە پێکدادان دەستەبەرکرا پاش ئەوەی ئەوەی تورکیا و ڕووسیا لە لێواری بەرەنگاربوونەوەی راستەوخۆدابوون.

ئەرکی هاوبەشی پاسەوانی هێزەکانی تورکیا و ڕووسیا لە ناوچەیەکی لە چەکداماڵراو بەڕێوەدەچیت و مەبەست لێی دروستکردنی ناوچەیەکە لە نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن لە دوایـین ناوچە کە لە وڵاتەکەدا لە ژێر دەستیان مابێت.

سەرچاە: رۆیتەرز

XS
SM
MD
LG