Accessibility links

سوریا ئاگاهی بە تورکیا دەدات لە بەرامبەر هەڕەشەکانی بۆ سەر عەفرین


سوریا ئاگاهی بە ئەنکەرە دەدات، دەڵێت هەر جموجوڵێکی دوژمنکارانەی تورکیا یان دەسـتپـێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی لەشکری لە دژی سوریا ئەوا بە شێوەیەکی گونجاو وەڵامی دەدەنەوە.

فەیسەڵ ئەلمقداد جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە بەیانـنامەیەکدا بۆ ڕۆژنامەوان ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی"سەرکردایەتی تورکیا ئاگاداردەکەینەوە کە ئەگەربێت و دەستبکەن بە ئۆپەراسیۆنی لەشکری لە ناوچەی عەفرین ئەوا بە کارێکی دوژمنکارانە لە لایەن لەشکری تورکیا لە دژی سەروەری خاکی کۆماری سوریا دادەنرێت، ئەمەش بەپـێی یاسای نێودەوڵەتی کە لایەنی تورکی باش دەیزانێت."

پاشان گوتی هێزی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی تواناکانی خۆی بە تەواوی بۆ گەڕاوەتەوە و ئامادەیە فڕۆکەکانی تورکیا لە ئاسمانی سوریا تێکبشکێنێت.

دواتر گوتی" هیوادەخوازم کاربەدەستانی تورکیا بە باشی گوێ لەم پەیامە بگرن کە عەفرین تایبەتە و باکوری و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشێکن لە کۆماری عەرەبی سوریا لەوەتەی هەیە و هەر بە خاکێکی عەرەبی سوری دەمێننەوە."

XS
SM
MD
LG