Accessibility links

ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە تربەسپی قامیشلو دەتەقێتەوە و 3 منداڵ دەبنە قوربانی


کاربەدەستانی ئاسایش دەڵێن ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو ئەمڕۆ چوارشەممە لە شارۆچکەی تربەسپی قامیشلو تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا بەلایەنی کەم 3 منداڵ کوژراون.

عەلی ئەلحەسەن گوتەبێژێکی هێزەکانی ئاسایش لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە دەنگی ئەمەریکای گوت کۆمەڵێکی تێرۆرستی نەناسراو ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی جۆری تاکسی لە شارۆچکەی تربەسپی تەقاندووەتەوە بە ئامانجی لێدانی ئۆتۆمبیلێکی هێزەکانی ئاسایش، بەڵام بەر لەوەی ئۆتۆمبیلەکەی ئاسایش بە چەند مەترێک بگاتە پاڵ ئۆتۆمبیلە بۆمبڕێژکراوەکە، تەقینەوەکە ڕوویداوە و بەهۆیەوە 3 منداڵ گیانیان لەدەستداوە و 2 ئەندامی هێزەکانی ئاسایش برینداربوون.

بەپـێی زانیاریـیەکان ژمارەیەک کەسی سیڤیلیش برینداربوون و هەندێکیان لەبەر قورسی برینەکانیان بەرەو نەخۆشخانەی قامیشلو براون.

هەتا ئامادەکردنی ئەم ڕاپـۆرتە داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە ڕانەگەیاندووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:04 0:00

XS
SM
MD
LG