حه‌وته‌مین خۆلی وتووێژه‌کان به مه‌به‌ستی یارمه‌تی به کۆتاێێ هێنان به شه‌ڕی 5 ساله له سوریا رۆژی هه‌ینی کۆتایی پێ هات. و نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ده‌مێکدا بۆ په‌یامنێران ده‌وا گوتی ئه‌و پێشکه‌وتنه‌ی ئێمه چاوه‌ڕوانیمان ده‌کرد به‌ده‌ستمان نه‌هێنا.
ئه‌و گوتی نێردراوی ئه‌سه‌د ئێدعا ده‌کات که ته‌نیا لایه‌نێک بێت سه‌باره‌ت به شه‌ڕ له دژی گرووپه‌کانی تێرۆرستی قسه ده‌کات. ئه‌و جه‌ختی کرد نابێت هیچ لایه‌نێک خۆی به خاوه‌ن بزانێت.
نێردراوی ی‌و ئێن گوتیشی هیچ ئاماژه‌یه‌ک نه‌بینراوه که نوێنه‌رانی ی ئه‌سه‌د باس له گوازتنه‌وه‌ی سیاسی بکه‌ن. گوتیشی، "داوام لێکردوون که بۆ خۆلێکی دیکه‌ی ئاماده‌ی هێنانه‌گۆڕی ڕه‌وتی سیاسی بن."
ئه‌و نێردراوه هه‌روه‌ها به گه‌رمی پێشوازی له داوای سه‌رۆکی فه‌ڕانسه ئامانۆێل مه‌کران کرد که "گرووپێکی په‌یوه‌ندیگرتن" دابمه‌زرێت که پشتیوانی له نه‌خشه ڕێگایه‌کی سیاسی بۆ سوریا دوای کۆتایی هاتنی شه‌ڕ بکات.