Accessibility links

کۆمەڵەی سوریا: تەلال سلۆ پەیوەندی بە ئۆپۆزسیۆنی سەر بە تورکیا کردووە

  • VOA News

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت سەرچاوەی بڕواپـێکراو بۆی پشـتڕاستکردوونەتەوە عەمید تەلال سلۆ گوتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات گەیشتووەتە ناوچەی جەرابلوسی ژێر کۆنترۆڵی ئۆپـۆزسیۆنی سوریای سەر بە تورکیا.

کۆمەڵەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی پاش ئەوەی ئێوارەی سێشەممە تەلال سلۆ بێ سەروشوێن بوو، بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی جەرابلوسی ژێر دەسەڵاتی گروپە ئیسلامیـیەکانی ئۆپـۆزسیۆن و هێزە تورکیـیەکان بینراوە.

کۆمەڵەکە باس لەوەش دەکات چەند فەرماندەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆی ئاشکراکردووە کە لە شەوی ڕابردووەوە پەیوەندیـیان لەگەڵ عەمید سلۆ بچڕاوە و نازانن لە کوێـیە.

جێی ئاماژەیە تەلال سلۆ تەمەن 52 ساڵ، خەڵکی شارۆچکەی ئەلڕاعی باکوری حەلەبە و بە ڕەچەڵەک تورکمانە و سەرەتای شەڕی ناوخۆی سوریا لە لیوای سەلاجیقەی تورکمانەکانی سوریا بوو، ئەوەی تورکیا پشتیوانی تەواوی دەکات.

XS
SM
MD
LG