Accessibility links

ڕوسیا دەڵێت سوریا بە هەڵە یەکێک لە فڕۆکەکانی خستۆتە خوارەوە


وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەدا سوپای سوریا بە هەڵە فڕۆکەیەکی سەربازیی ڕوسیان بەسەر سوریادا خستۆتە خوارەوە، بەڵام لۆمەی ئیسڕائیلی کرد لەسەر ڕووداوەکە.

وەزارەتەکە لە ماوەی ڕابردوودا ئاماژەی بەوەدا فڕۆکەیەکی ڕوسی بەسەر سوریاوە لەژێر ڕاداردا دیار نەماوە ئەمەش لەکاتێکدا بووە هێزەکانی ئیسڕائیل و فەڕەنسا هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر سوریا ئەنجامداوە.

دەزگای ڕاگەیاندنی ڕوسی بڵاویکردەوە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا هێزی ئاسمانی ئیسڕائیلی تۆمەتبار کردووە بەوەی کە ڕەوشێکی مەترسیداری لەنزیک شاری لازقییەی سوریاوە دروست کردووە کە نزیکە لە بنکەی ئاسمانی سەربازیی ڕوسیاوە و وتی فڕۆکە سەربازییەکە لە جۆری ئیلوشن 20 بووە و خۆی ئامادە کردووە لە بنکەکەدا بنیشێتەوە.

وەزارەتەکە وتیشی 15 سەربازی ڕوسی کوژراون و ئەمەش بەهۆی ڕەفتارە نابەرپرسانەکانی ئیسڕائیلەوە بووە. وتیشی ئیسڕائیل ئاگاداری نەکردوونەتەوە کەهێرشی ئاسمانی ئەنجام دەدەن یەک خولەک پێش هێرشەکان نەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG