کەناڵی سوریا ئاماژەی بەوەدا هێزەکانی حکومەتی سوریا بەرپەرچی هێرشێکی کۆمەڵێک لە خۆکوژیان داوەتەوە بۆ سەر شوێنێک لە ڕۆژئاوای سوریا و سێ کەس کوژراون و هەموو چەکدارەکانیش کوژراون.
هێرشەکە کاتژمێر 3 ی بەیانی بە کاتی ناوخۆ ڕوویداوە لەنزیک تەیبە ئیمام لە حەمای باکوور.
کەناڵە هەواڵییەکە لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویکردەوە " گروپێکی چەکداری تیرۆریستی خۆکوژ هەڵیانکوتاوەتە سەر یەکێک لە خاڵە سەربازییەکانمان بە ئاڕاستەی تەیبە ئیمام لە حەمای باکوور."
لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " بەخێرایی لەلایەن پاسەوانانی خاڵەکەوە بینراون و بە تەقە مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە و هێرشەکە شکستی هێناوە. پێکدادانەکە بووە هۆی کوژرانی سێ سەرباز و هەموو چەکدارە تیرۆریستەکانیش کوژراون."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز