سه‌رۆکی نوێی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریا عه‌بدولباست سه‌یدا ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده ڕژێمی سوریا ده‌یه‌وێت خۆی وه‌ها نیشـان بدات که پته‌و و به‌هێزه، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی کۆنتڕۆڵی شـاره گه‌وره‌کانی له‌ده‌سـت داوه، له نێویاندا دیمه‌شقی پایته‌ختیش، وا په‌نا بۆ ئه‌نجامدانی کۆمه‌ڵ کوژی ده‌دات تاوه‌کو خه‌ڵـکی بتۆقێنێت و ناچاریان بکات شاره‌کانیان چۆڵ بکه‌ن.
به‌ڕێز سه‌یدا که بۆ ڕادیۆ سه‌وا قسه‌ی ده‌کرد، گوتیشی زیادبوونی ژماره‌ی کۆمه‌ڵ کوژیـیه‌کانی حکومه‌ت ده‌رحه‌قی خه‌ڵـکی سیڤیل له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیدا نیشـانه‌ی ئه‌وه‌یه ڕژێمی ئه‌سه‌د له ڕۆژانی دوایی ده‌سه‌ڵاتیدایه.
عه‌بدولباست سه‌یدا باسی له کاری داهاتووی کرد وه‌ک سه‌رۆکی نوێی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریا و گوتی له‌سه‌روو کاره‌کانی ڕێـکخسـتنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌بێت و هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ فراوانکردن و چالاکـکردنیشی، پاشـان پشـتگیریکردن له بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی ناو وڵاته‌که و هه‌روه‌ها له له‌شـکری ئازاد تاوه‌کو بتوانێت به‌رگری له خه‌ڵـکی سیڤیلی سوریا بکات.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژارنی وه‌ک کوردێـک بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌که، به‌ڕێز سه‌یدا گوتی ده‌بێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ک داکۆکی له یه‌کگرتوویی نیشـتیمانی سوریا بکرێت، چونکه ئه‌و ڕژێمه هه‌میشه کاری بۆ له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵوه‌شــاندنه‌وه‌ی سوریـیه‌کان کردووه و هه‌وڵی داوه ناکۆکی له نێوانیان دروسـتبکات.
گوتیشی سوریا ئاینده بۆ هه‌موو سوریـیه‌کانه له هه‌موو نه‌ته‌وه، ئاین و مه‌زهه‌به‌کان.