Accessibility links

ڕاپـۆرت: ناوچەی شێخ مەقسودی حەلەبی کوردان دەدرێتە بەر چەکی ژەهراوی


بەپـێی ڕاپـۆرتەکان دانیشتوانی ناوچەی شێخ مەقسودی شاری حەلەب بە گازی ژەهراوی کراونەتە ئامانج.

هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆن سوریا، ئەوانەی لە دەوروبەری ناوچەی شێخ مەقسودن، ڕۆژی پـێنجشەممە بۆردومانی ناوچەکەیان کردووە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە دانیشتوان و هێزەکانی یەپەگە دووچاری کێشەی هەناسەدان بوون و بەرەو نەخۆشخانە بران.

جێی ئاماژەیە دانیشتوانی ئەم ناوچەیە زۆربەیان کوردن و لەوەتای شەڕی ناوخۆی سوریا گەیشتووەتە حەلەب لە ژێر گەمارۆدان و بەردەوام ڕووبەڕووی هێرش بووەتەوە.

ئامینە مستۆ پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە عەفرین ڕاپـۆرتی لەم بارەیەوە ناردووە. هەروەها لوقمان ئەحمەد لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وتووێژی لەگەڵ دکتۆر وڵات مەعمۆ لە ناوچەی شێخ مەقسود کردووە.

دکتۆر وڵات دەڵێت بە پـێی نیشانەکان پـێدەچێت گازی کلۆربێت. دەشڵێت ئەمە یەکەم جار نیـیە بەم جۆرە چەکە هێرش کرابێتە سەر ناوچەکەیان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:12 0:00
please wait

No media source currently available

0:00 0:05:02 0:00

XS
SM
MD
LG