Accessibility links

ئەحمەد ئەلشەرعی سوریا لە ڕیاز لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیەدا کۆدەبێتەوە


دەزگای هەواڵی سپای سعودیە بڵاویکردەوە سەرۆکی کاتی سوریا ئەحمەد ئەلشەرع ڕۆژی یەکشەممە لە ڕیاز لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلماندا کۆبووەتەوە، ئەمەش لە یەکەمین گەشتی دەرەوەیدا وەکو سەرکردەی سوریا.

شازادەی جێنشینی سعودیە دووەمین سەرکردەی کەنداوە کە لەگەڵ شەرعدا کۆبووبێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو شەرع وەکو سەرۆکی کاتی سوریا ڕاگەیەندرا.

ڕۆژی پێنجشەممە شازادەی قەتەڕ شێخ تەمیم بن حەمەد ئەلثانی لە دیمەشق لەگەڵ شەرعدا کۆبووەوە، بووە یەکەمین سەرکردەی وڵاتێک سەردانی دیمەشق بکات دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد لە مانگی دوانزەدا.

لە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەدەوە، شەرع کە پێشتر سەر بە ئەلقاعیدە بووە، هەوڵیداوە پشتیوانی وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژئاوا بە دەست بهێنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG