Accessibility links

هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ناوچەی هەجین دەستپـێدەکەن


هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشـتی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا ئۆپەراسیۆنێکی گەورەیان دەسـتپـێکردووە بۆ سەر دوایـین شوێنی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی سوریا دیموکرات ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوتووە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانیان هێرشی سەر ناوچەی هەجینیان دەسـتپـێکردووە و هاوپەیمانان بە تۆپخانە و هێرشی ئاسمانی پاڵپشتیان دەکەن.

ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ هەواڵەکەی بۆ فڕانس پـرێس پشتڕاستکردەوە، گوتی چەند مانگێکە هێزەکانی سوریا دیموکرات و هاوپەیمانان هێرشی وەها گەورەیان نەکردووە. گوتیشی هەتا بەیانی ئەمڕۆ بە لایەنی کەم 17 ئەندامی داعش بەهۆی هێرشە ئاسمانیـیەکانەوە کوژراون، وە هێزەکانی سوریای دیموکرات توانیویانە بچنە بەشی باکوری ڕۆژئاوای شارۆچکەی هەجین و چەند ناوچەیەکی کۆنترۆڵبکەن و هەروەها ڕێڕەوێکی پارێزراویان بۆ دەرچوونی خەڵکی سیڤیل لە شارۆچکەکە دابینکردووە.

جێی ئاماژەیە لە دیوی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات داعش تەنیا ناوچەیەکی لە ژێر دەست ماوە کە ڕووبەرەکەی نزیکەی 2 کیلۆمەتر بە 30 کیلۆمەتر دەبێت. شارۆچکەی هەجین تاکە گەورترین ناوچەی دانیشتوانە تیایدا، بەڵام بەپـێی کۆمەڵەی سوریا داعش بە سەدان کەسی لەو ناوچەیە خستووەتە زیندان. مەزەندە دەکات زیاتر لە 1350 کەس لە دوو زیندانی ناوچەی شەعفە بن کە دەکەوێتە باشوری شارۆچکەی هەجین و لەگەڵ ئەوەشدا نزیکەی 800 کەسی دیکە لە زیندانەکانی هەجیندان.

XS
SM
MD
LG