Accessibility links

چالاکوانانی سوریا: هێزەکانی سوریای دیموکرات 9 گوندی دیکە لە داعش ڕزگاردەکەن


چالاکوانانی سوریا دەڵێن هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باشوری بەنداوی تشرین 9 گوند و 3 کێڵگەیان لە داعش ڕزگارکردووە.

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ کە پەیوەندی بە تۆڕێـکی گەورەی چالاکوانان لە سوریا هەیە، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند هێزەکانی سوریا دیموکرات توانیویانە لە دوری نزیکەی 10 کیلۆمەتر لە باشوری بەنداوەکە لە دیوی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات ئەو گوندانە ڕزگاربکەن، لەوانە خەشخاش ئەلکەبیر، نقوت، بئر ئەلئەعما، ئەبو ئەلسەفا، ڕمیلە، خەربەت جەمیل.

دەشڵێت بەمەش هێزەکانی سوریای دیموکرات توانیویانە 23 گوند و کێڵگە لە داعش ڕزگاربکەن، لەوەتای لە 24 ی ئەم مانگی پـێنجەوە دەسـتیان بە ئۆپەراسیۆنەکانی باکوری ڕەققە کردووە بە پاڵپشـتی هێزی ئاسمانی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا.

کۆمەڵەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات لەم میحورە 15 تەرمی چەکداری داعش کەوتوونەتە دەسـتی هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە و بەمەش کۆی تەرمەکانی داعش کە لەم شەڕانەی دوایی کەوتوونەتە دەسـتی هێزەکانی سوریای دیموکرات گەیشتووەتە 79 تەرم لەوانە 24 تەرمیان هی چەکدارانی منداڵی داعشە ئەوانەی بە ئەشبال ئەلخەلافە ناودێریان دەکەن. هەروەها تەرمی سەرکردەیەکی داعشی تێدایە کە ڕەگەزنامەی فەڕەنسی هەیە.

XS
SM
MD
LG