Accessibility links

ڕووسیا یەکەم هێرشی ئاسمانی خۆی لە دژی داعش لە سوریا ئەنجام دا


ئەمەریکا دەڵێت ڕووسیا یەکەم هێرشی ئاسمانی خۆی لە سوریا ئەنجامداوە، پاش ئەوەی سەرۆک پـوتن ڕەزامەندی پەرلەمانی وڵاتەکەی بەدەستهێنا بۆ بەکارهێنانی هێزی لەشکری لە دەرەوەی وڵات.

کاربەدەسـتێـکی ئەمەریکایی ئەمڕۆ چوارشەممە گوتی پـێش هێرشە ئاسمانیـیەکە ڕووسیا زانیاری بە ئەمەریکا داوە کە لە نزیک حومسەوە دەبێت. کاربەدەسـتێـکی دیکەی ئەمەریکاش گوتویەتی هێرشە ئاسمانیـیەکانی ڕووسیا کاریگەری بەسەر ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا لە دژی داعش نابێت.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیاش لای خۆیەوە پشـتڕاستی کردەوە کەوا دەسـتیکردووە بە هێرشە ئاسمانیـیەکانی لە دژی داعش.

سەرچاوەیەکی ئاسایشی سوریاش گوتویەتی فڕۆکەکانی ڕووسیا لە پاڵ فڕۆکەکانی سوریا چەند شوێنێـکی داعشیان لە هەرسێ پارێزگای حومس و حەما و لازقیـیە بۆردومانکردووە.

XS
SM
MD
LG