Accessibility links

ڕووسیا ئەو ڕاپـۆرتانە ڕەتدەکاتەوە کە دەڵێن هێزەکانی ڕووسیا لە سوریا فڕۆکەی ئیسرائیلیـیان کردووەتە ئامانج


دیمتری پـێسکۆڤ گوتەبێژی کرملێن
دیمتری پـێسکۆڤ گوتەبێژی کرملێن

ڕووسیا ڕاپـۆرتی چەند میدیاکی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە کە دەڵێن هێزەکانی ڕووسیا لە سوریا فڕۆکەی ئیسرائیلیـیان کردووەتە ئامانج.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی تاسی ڕووسیا ئەمڕۆ هەینی لە زاری دیمتری پـێسکۆڤ گوتەبێژی کرملێن بڵاویکردەوە گە گوتویەتی ئەو هەواڵانە دورن لە ڕاستیـیەوە.

پـێشتر هەر ئەمڕۆ ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی گوتی هێزەکانی ڕووسیا لە سوریا بە لای کەم دوو جار تەقەیان لە فڕۆکەی ئیسرائیلی کردووە، ئەمەش وەهای لە بنیامین نەتەنیاهو سەرۆک وەزیر کردووە هەوڵی باشترکردنی هەماهەنگی بدات لەگەڵ ڕووسیا سەبارەت بە کردەوە لەشکریـیەکان.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوە نەکرد کەی و لە کوێ تەقە لە فڕۆکەی ئیسرائیلی کراوە و ئایا هیچ فڕۆکەیەک پـێوە بووە یان نا.

هەروەها ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزیش باس لەوە دەکات ڕۆژنامەوانان گوتویانە سەرۆک وەزیری ئیسرائیل لە پەراوێزی لێدوانەکانی سەبارەت بە وتووێژەکانی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا لە مۆسکۆ، لەم بارەیەوە گوتویەتی " کێشە ڕوویانداوە کە پەیوەستن بە ئازادی کاری لەشکری ئیسرائیل لە سوریا." دەشڵێن نەتەنیاهو گوتوشیەتی " ئەگەربێت و ڕێوشوێنی پـێویست بۆ ڕێگەگرتن لەم جۆرە ڕووداوانە نەگیرێنەبەر، ئەوا ڕەنگە بۆ شتی زۆر مەترسیدار پەرەبستێنن."

بەڵام گوتەبێژەکەی کرملێن دەڵێت هەردوو ڕێبەر لە وتووێژەکانی دوێنێ پـێنجشەممەیاندا باسیان لە قەیرانی سوریا و مەسەلەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستکردووە لەگەڵ هاوکاری بازرگانی و ئابوری نێوان هەردوو وڵات.

XS
SM
MD
LG