Accessibility links

کۆمەڵەی سوریا: ڕووسیا و ئێران لەسەر پـێدانی تەل ڕەفعەت بە تورکیا ناکۆکی کەوتووەتە نێوانیان


کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت ناکۆکی کەوتووەتە نێوان ڕووسیا و ئێران لەسەر داوایەکی ڕووسیا بۆ پـێدانی ناوچەی تەل ڕفعەتی باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری عەفرین بە هێزەکانی تورکیا.

کۆمەڵەکە ئەمڕۆ پـێنجشەممە هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت لە سەرچاوەی بڕواپـێکراوەوە زانیاریـیەکانی پـێگەیشتووە، ڕووسیا دەیەوێت ئەو ناوچەیە بدات بە تورکیا، ئەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەکدارانی سەر بە حکومەتی سوریا لێـی جێگیرن لەگەڵ دەیان هەزار خەڵکی ئاوارەی عەفرین، ئەمەش لە بەرامبەر کشانەوەی گروپە چەکدارە ئیسلامیـیەکانی سەر بە تورکیا لە ناوچەی سێگۆشەی نێوان ڕۆژئاوای جسر ئەلشغور و دۆڵی ئەلغاب و ناوچە گوندیـیەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی لازقیـیە.

جێی ئاماژەیە ناوچەی تەل ڕفعەت دەکەوێتە نێوان عەفرین و ناوچەی زۆرینە شیعەی نوبەل و زەهرا، بۆیە پـێدەچێت ئێران مەترسی هەبێت لەگەڵ دەستبەسەرگرتنی تورکیا بەسەر تەل ڕفعەت، هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریای سەر بە ئەنکەرە ببنە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ئەو دوو شارۆچکە زۆرینە شیعەیە کە لە ساڵی 2012 وە هەتا ساڵی 2016 بۆ ماوەی زیاتر لە 3 ساڵ و نیو لە ژێر گەمارۆی هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بوون.

XS
SM
MD
LG