ڕووسیا ده‌ڵێت هه‌ر وه‌ک به‌ڵێنی به سوریا دابوو موشه‌کی دژی که‌شتی پـێده‌فرۆشێت، ئه‌مه‌ش وێڕای ناڕه‌زایی ئیسرائیل و هه‌روه‌ها وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و باره‌یه‌وه.
وه‌زیری به‌رگری ڕووسیا ئه‌ناتۆلی سێردیۆکۆڤ گوتی ئه‌و له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ڕۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا له په‌نتاگۆن ناوبراوی له سه‌ودای موشه‌کی له‌گه‌ڵ سـوریادای ئاگادارکردبوو. هه‌روه‌ها به وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکای گوتووه ڕووسیا به‌ڵێنی خۆی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌باته‌سه‌ر و ڕێزی لێـده‌گرێت.
ئه‌ناتۆلی سێردیۆکۆڤ گوتیشی ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل هاوڕا نیـیه سه‌باره‌ت به‌و مه‌ترسیانه‌ی هه‌یانه له‌وه‌ی ئه‌و موشه‌کانه بکه‌ونه ده‌سـتی تێرۆریسـتانه‌وه.
ئیسرائیل مه‌ترسی هه‌یه حزبوڵای لوبنان ئه‌م جۆره موشه‌که‌ی ده‌ستبکه‌وێت که به P-800 Yakhont ناسراوه و بـبێته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر که‌شـتیـیه‌کانی.