ئه‌مرۆ شه‌ممه ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌وا کوفی ئه‌نان نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا هه‌وڵ بۆ ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د نادات، به‌ڵکو هه‌وڵده‌دات بگاته چاره‌سه‌رێـک بۆ ئه‌و ململانێ‌یه‌ی بۆ ماوه‌ی ساڵێکه به‌رده‌وامه و نه له به‌رژه‌وه‌ندی ئۆپۆزسێۆنه و نه ڕژێمی سوریاش.
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا گوتی دوای ماوه‌یه‌کی که‌م له ووت‌وێژی له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ئه‌و وتووێژی له‌گه‌ڵ ئه‌ناندا کردووه، گوتیشی مه‌سه‌له‌ی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆک ئه‌سه‌د له ووتوێژه‌که‌دا نه‌بووه.
سێرگی لاڤرۆڤ له چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ڕووسیا 1 گوتیشی" به‌دڵنیایی‌یه‌وه پێتان ده‌ڵێم باسی ڕۆشتنی ئه‌سه‌د نه‌کراوه."
گوتیشی ئه‌و بڕوای وایه ده‌بێت سوریـیه‌کان بڕیار له‌سه‌ر ئاینده‌ی وڵاته‌که‌یان بده‌ن.
گوته‌کانی لاڤرۆڤ دوای جه‌ند ڕۆژێـک له به‌ڵێنی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌یڤید کامیرۆن و سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما هات که کار بۆ ڕاده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات له سوریا ده‌که‌ن بۆ دانانی سنوورێـک بۆ توندوتیژی ناو ئه‌و وڵاته که وه‌ک له ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا هاتووه توندوتیژی له سوریا بووه‌ته هۆی کوژرانی زیاتر له 8 هه‌زار که‌س.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو وڵاته یه‌کگرتووه‌کان گوتی ناکۆکیـیه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له ڕووسیا و چین که ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشن زیاتربوون به‌هۆی پـێشـتر ڕێگریان له سه‌رزه‌نشـتکردنی ڕژێمی ئه‌سه‌د کردووه.