Accessibility links

سەرهەڵداوانی سوریا دەڵێن لەشکری ئەسەد نەیتوانی کێوەکانی لاتاکیا بگرێتەوە


شەڕ هەروا درێژەی هەبوو ئەگەرچی رووسیا لە گەڵ تورکیا رێکەوتن ٧٢ کاتژمیر ئاگربەست بکرێت دوای ئەوەی توند وتیژی لە باکوری رۆژئاوای سوریا سەریهەڵدا.

سەرهەڵداوانی سوریا توانیان ناوچەیەک لە نێو کێوەکانی هەریمی کەناری لاتاکیادا بپاریزن دوای ئەوەی هێزەکانی حکومەتی ناچارکران لە ئەو شوێنە پاشەکشە بکەن.

ئەو سەرهەڵداوانە گوتیان هەوڵی ئەم دواییانەی لەشکری سوریا بۆ گرتنەوەی کووبانیا دوای ئەو هێرشانە هات کە بە هاوکاری هێزی ئاسمانی رووسیا و گرتنەوەی ڕێگاکانی سەرەکی و تۆپخانە لە دەرووبەری ئیدلیب بوو و ئێستا لە دەستی هێزەکانی سەرهەڵداو دایە.

بەشی باکووری رۆژئاوای سوریا گەورەترین هەریمێکە کە لە دەستی سەرهەڵداوان دایە. لاتاکیا وەک هەریمێکی کەناری کەمینەی عەلەوی تێدا دەژین کە سەر بە بنەماڵەی ئەسەدن.

کاربەدەستێکی گرووپی تەحریر ئەلشام، گوتی گازی ژەهردار لە هێرشی لەشکری بۆ سەر ئەو کێوە کەڵکی لێوەرگیرا.

ئەبوو بەرعە ئەلشامی، بە رۆیتێرزی گوت کە چەندین شەرکەریان تووشی تەنگە نەفەسی بوون.

لەشکری سوریا ئەو ئیدعایەی بەڕاست نەزانی و بە ڕۆیتێرزی گوت کە کردارەکە بۆ شەڕ بە دژی تێرۆریزمە، کە هەڵبەت پێشتر میدیای وڵات دەیگوتی هیرشی لەشکری بۆ سەر دواین شوێنیتێرۆریستانی ئەڵقاعیدە لە هەریمی لاتاکیادایە کە ناوەندێکی سەرەکی بۆ هێرشەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر بنکەی سەرەکی رووسیا لە همەیمم بووە.

دەرپەڕاندنی جیهادییەکان لە ناوەندەکانی فەرماندەیی لە نێو کێوەکان وا دەکات لەشکری سوریا لە بەشەکانی پارێزراوی ئیدلیب و لە ڕێگای سەرەکی نزیک بێت کە شارەکانی لاتاکیا و حەلەب پێکەوە پەیوەست دەکات.

XS
SM
MD
LG