Accessibility links

کاربەدەستێک: ئێسک و پـروسکی 313 کەس لە گۆڕێکی بە کۆمەڵی نزیک شاری ڕەققە دۆزراوەتەوە


کاربەدەستێکی خۆجێی لە شاری ڕەققەی سوریا دەڵێت ئەو گۆڕە بە کۆمەڵەی مانگی ڕابردوو لە نزیک شارەکەیانەوە دۆزرایەوە هەتا ئێستا ئێسک و پـروسکی 313 کەسیان تیایدا دۆزیوەتەوە.

یاسر ئەلخەمیس، بەرپـرسی تیمی ناسراو بە "الاستجابة الأولية في الرقة" کە سەر بە ئەنجومەنی سیڤیلی شارەکەیە، ڕۆژی یەکشەممە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێسی گوتووە گۆڕەکە ئێسک و پـروسکی ژن و منداڵیشی تێدابووە لەگەڵ ئەوانەی پـێیانوایە بە دەستی چەکدارانی داعش کوژرابن.

ئەم گۆڕە بە کۆمەڵە لە ناوەڕاستی مانگی شەش لە باشوری شاری ڕەققە دۆزرایەوە و بەپـێی ئەلخەمیس لە هەر چاڵێکی بە لایەنی کەم ئێسک و پـروسکی 5 کەسی تێدایە.

دەڵێت لە یەکێک لە چاڵەکان ئێسک و پـروسکی 5 کەسیان دەرهێناوەتەوە کە جلوبەرگی پـرتەقاڵیان لەبەردابووە، بە هاوشێوەی جلوبەرگی ئەو کەسانەی داعش بەر لەوەی بیانکوژێت ڤیدیۆی دەگرتن.

جێی ئاماژەیە مانگی چواریش گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە ڕەققە دۆزرایەوە و لەوێش ئێسک و پـروسکی نزیکەی 1700 کەسی تێدابووە.

XS
SM
MD
LG