گوتەبێژی حکومەتی فەڕەنسا دەڵێت ئەمڕۆ هەینی حکومەتی وڵاتەکەی داوای لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا کردووە هەڵمەتێـکی لەشکری ئەنجام بدات بۆ گەمارۆدانی شاری ڕەققەی ژێر دەسـتی داعش لە سوریا.
ستیفان لو فول پاش کۆبوونەوەیەکی حکومەت، ئەمڕۆ گوتی گرنگە ئەم هەنگاوە بنرێت بۆ ڕێگەگرتن لە جموجۆڵی داعش لە نێوان موسڵی عێراق و شاری ڕەققەی بنکەی سەرەکی داعش.
گوتیشی هێشتا هیچ هێرش نەکراوە بەڵام هێزەکان بڵاوبوونەتەوە بۆ گەمارۆدانی ڕەققە. باسی لەوەش کرد هەڵمەتەکە ئامانجێکی ستراتیژیـیە و هەوڵی بۆ دەدرێت.