Accessibility links

داعش دەڵیت هێرشی بۆ سەر شەڕەڤانانی یەکیەنەکانی پاراستنی گەل لە ڕەقە بردووە


ڕێکخراوی چاودێری بە سەر مافەکانی مرۆڤ لە سوریا گوتی داعش لە ئەو هێرشەدا لە خراپی هەوا کەڵکی وەرگرت کە لە ئاکامدا زیاتر لە ١٠ شەڕەوانی کوشت.

ئوتوموبیلێکی بۆمبکراو یەکشەمە لە نزیک بنکەیەکی لەشکری لە ڕەقەی سوریا تەقیەوە، وەک کاربەدەستانی خۆجێی و ڕێکخراوێکی چاودێری شەر گوتی. هەروەها گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی ڕایگەیاند کە لە پشتی ئەو تەقینەوەیە بووە.

ئەو تەقینەوەیە ڕۆژێک دوای کوشتنی ئەندامێکی ئەنجومەنی ئەو شارە دێت کە ساڵێک پێشتر شەڕەڤانانی کورد لە چنگ داعشیان ڕزگارکرد.

هێزەکانی ئاسایشی ڕەقە گوتیان مەدەنێک کوژراوە و چەندین کەسی مەدەنی و شەڕەڤان بریندارن. ڕێکخراوی چاودێری سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، گوتی تەقینەوەکە بوو بە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر گیانیان لە دەستبدەن.

دەوڵەتی ئیسلامی لە لێدوانێکدا گوتی کە بۆمبێکایان تەقاندەوە کە ئامانجیان بۆ سەر شەڕەڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل بوو کە ئەو شەڕەڤانانە لە پێکهانی سەرەکی هیزەکانی سوریای دێمۆکڕاتن و ئەوانە بوون کە ساڵی پاڕ ملیتانەکانی داعشیان لە ڕەقە وەدەرنا.

XS
SM
MD
LG