Accessibility links

فەرمانڕەوا نوێیەکانی سوریا لە دەوحە داوا لە ئەمەریکا دەکەن سزاکانی سەر سوریا لاببات

وەزیری دەرەوەی سوریا ئەسەد حەسەن ئەلشیبانی
وەزیری دەرەوەی سوریا ئەسەد حەسەن ئەلشیبانی

ڕۆژی یەکشەممە فەرمانڕەوا نوێیەکانی سوریا لە ماوەی سەردانێکییاندا بۆ قەتەڕ وتییان سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر سوریا بەربەستن لەبەردەم چاکبوونەوەی سوریادا و داوایان لە واشنتن کرد سزاکان لاببات.

وەزیری دەرەوەی سوریا ئەسەد حەسەن ئەلشیبانی دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیری قەتەڕ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئەلثانیدا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەم سزایانە بەربەستن لەبەردەم چاکبوونەوە و گەشەی خێرای گەلی سوریادا کە چاوەڕێی خزمەتگوزاری و هاوبەشی دەکەن لە وڵاتانی دیکە."

وتی " جەخت لە داواکانمان دەکەینەوە لە ئەمەریکا بۆ لابردنی ئەم سزایانە، کە ئێستا جیاواز لە پێشتر دژی گەلی سوریان، پێشتر بەسەر ڕژێمەکەی ئەسەددا سەپێندرابوون."

شیبانی کە ئەمە دووەمین سەردانی دەرەوەیەتی لە کەمتر لە مانگێکدا دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد لەسەر دەستی یاخیبووەکان، وتی قەتەڕ هاوبەشێک دەبێت لە قۆناغی نوێدا لە سوریا.

دەوحە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەسەددا ئاسایی نەکردەوە کە بەهۆی وەڵامە سەرکوتکارییەکەیەوە بۆ خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2011 ی سوریا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەسەددا پچڕاندبوو، لە بری ئەوە پشتیوانی لە گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریای دەکرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG