ڕۆژی هه‌ینی ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یاندا بڵاوبوونه‌وه له ترسی شیانی ڕوودانی خۆپـیشـاندانی دژه حکومه‌ت، به‌ڵام هه‌تاکو ئێواره‌ش هیچ جۆره خۆپـیشـاندانێـک نه‌کرا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هه‌ڵمه‌تێـک له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌یسبوک ده‌سـتیپـێـکردووه بۆ داوای سـازکردنی خۆپـیشـاندان له هه‌ردوو ڕۆژی هه‌ینی و شه‌ممه له دژی حکومه‌تی سوریا له دیمه‌شقی پایته‌خت.
کۆمه‌ڵێـکی فه‌یسبوک به ناوی شۆڕشی 2011 ی سوریا که نزیکه‌ی 15 هه‌زار لایه‌نگری له‌خۆی کۆکردۆته‌وه به میدیاکانیان گوتووه ئه‌وان خه‌ڵکانی سوری دوره وڵاتن و داواش ده‌که‌ن خۆپـیشـاندانی ئاشـتیانهش له به‌رده‌می باڵیۆزخانه‌کانی سوریا له چه‌ند وڵاتێـک سـازبکرێن، له‌وانه له ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و که‌نه‌دا و دانیمارک و سوید.
ئه‌و چالاکوانانه ده‌یانه‌وێت چاکسـازی له سوریا بکرێت، له‌وانه وڵاته‌که به‌ره‌و دیموکراتی فره‌یی بـبرێت.
یه‌ک له چالاکوانه‌کان به که‌ناڵی ئاسـمانی ئه‌لجه‌زیره‌ی گوت سوریـیه‌کان زۆر له حکومه‌ت و ده‌زگای موخابه‌راتی وڵاته‌که‌یان ده‌ترسن.
به‌کارهێنانی ماڵپه‌ڕه‌کانی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ڕێـکخسـتنی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت له ئاکامی کاردانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی تونس و میسره.