لایه‌نه سه‌ره‌کیـیه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بریتین له:
یه‌که‌م، سوپای ئازادی سوریا، کۆمه‌ڵێـکن له ئه‌ندامانی هه‌ڵگه‌ڕاوه له له‌شـکری سوریا پـێـکهاتووه و سه‌ره‌تا بۆ پاراستنی خه‌ڵـکانی سیڤیل دامه‌زرا، به‌ڵام به‌م دوایـیه ده‌سـتیان به هێرش کرد له دژی هێزه‌کانی حکومه‌ت. کۆمه‌ڵه‌که ئه‌نجومه‌نێـکی کاتیـیان پـێـکهێناوه و ده‌ڵێن ئامانجیان ڕووخاندنی حوکمڕانی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌ده و له مانگی حه‌وتی ڕابردوودا ئه‌فسه‌ری پایه به‌رز ڕیاز ئه‌لئه‌سه‌د له دوای هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی له سوپا ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ی پـێـکهێناوه و ده‌ڵێن به لای که‌م 15 هه‌زار ئه‌ندامیان هه‌یه.
دووه‌م، ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریا بنکه له تورکیا، بریتیـیه له هاوبه‌ندیـیه‌ک له نێوان ئادیۆلۆژیـیه جیاوازه‌کانی سوریا و گه‌وره‌ترین کۆمه‌ڵی ئۆپـۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌یه. له مانگی ده‌ی ڕابردوودا بورهان غه‌لیۆن که سیاسیـیه‌کی علمانیـیه دامه‌زراندنی ئه‌م هاوبه‌ندیـیه‌ی خسته ڕوو و گوتی ده‌سـتێوه‌ردانی ده‌ره‌کی ڕه‌تده‌که‌نه‌وه و هه‌روه‌ها دانوسـتاندنیش له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌سه‌د ڕه‌تده‌که‌نه‌وه.
سێـیه‌م، کۆمیته‌ی هاوکاری نیشـتیمانی بنکه له سوریا، ئامانجیان بریتـیـیه له هاندانی حکومه‌ت بۆ چاکسـازی له ڕێـگه‌ی دیالۆگ و دامه‌زراندنی داموده‌زگا سیڤیلیـیه‌کانه‌وه. حه‌سه‌ن عه‌بدولعه‌زیم سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م کۆمیتیه ده‌کات.