Accessibility links

فڕۆکەی جەنگی لە باکوری سوریا بەرەی نوسرە بۆردومان دەکەن


کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت فڕۆکەی جەنگی کە بڕوادەکرێت فڕۆکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا بن، ڕۆژی هەینی چەند شوێنێـکی بەرەی نوسرەیان لە باکوری سوریا بۆردومانکردووە، ئەمەش پاش ئەوەی ئەم گروپەی سەر بە ئەلقاعیدەیە هێرشی کردبووە سەر چەکدارانی ئۆپـۆزسیۆن، ئەوانەی لە لایەن ڕۆژئاواوە پشـتگیریـیان لێ دەکرێت.

کۆمەڵەکە دەشڵێت هێرشە ئاسمانیـیەکان کراونەتە سەر بنکەکانی بەرەی نوسرە لە نزیک شـارۆچکەی ئیعزاز لە باکوری حەلەب.

هاوکات لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینیـیەوە چەکدارانی بەرەی نوسرە و گروپە ئیسلامیـیەکانی هاوپەیمانی هێرشیان کردووەتە سەر شوێنەکانی هێزە میانڕەوەکانی ئۆپـۆزسیۆن لە دەوروبەری ئیعزاز، لەوانە بارەگای فیرقەی 30 ی ئۆپـۆزسیۆن و لە ئاکامدا زیاتر لە 13 کەس لە هەردوولا کوژراون.

جێی ئاماژەیە پـێشـتر کۆمەڵەی چاودێری و فیرقەی 30 ڕایانگەیاند چەکدارانی بەرەی نوسرە شەوی چوارشەممە عەقید نەدیم حەسەن فەرماندەی فیرقەی 30 ئۆپـۆزسیۆنیان ڕفاندووە لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوەڵەکانی لە نزیک ئیعزاز.

XS
SM
MD
LG