به گوێره‌ی میدیای حکومه‌ت، ملیتانه‌کانی سوریا له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت هێرشیان بۆ سه‌ر لووله‌ی گاز بردووه و له کاریان خستووه.
وه‌ک ئاسۆشیه‌تێدپرێس ڕاپۆرت ده‌کات ئاژانسی هه‌واڵنێری سوریا ناوی هێرشبه‌رانی نه‌هێنا. ناوچه‌که له هه‌ریمی حومس له نزیک ئه‌و شوێنه‌یه که پاشماوه‌کانی گرووپی داعش تێیدان دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچایانهیان له سوریا له ده‌ست دا که ده‌سه‌ڵاتیان به سه‌ردا هه‌بوون.
ئاژانسه‌که گوتی تیمه‌کانی تکنیکی خه‌ریکی چاککردنه‌وه‌ی بۆری گازه‌که‌ن، که کێڵگه‌کانی شاعر به کارگه‌ی ئه‌بلا په‌یوه‌ند ده‌دات. ئاژانسه‌که ئاماژه‌ی به ڕاده‌ی زیان یان چونیه‌تی هێرشه‌که نه‌کرد.
چه‌کدارانی داعش له 2014 و 2016 بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م ناوچه‌ی شاعریان گرت پێش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی لایه‌نگری حکومه‌ت له شه‌ڕی قورس‌دا سه‌ر له نوێ گرتیان. ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی ناوچه‌کانی خاوه‌ن نه‌وت و ناوه‌نده‌کانی خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی له ده‌ستی هێزه‌کانی کورد له خۆرهه‌ڵات دان.
له ئه‌م حه‌وتووانه‌ی دواییدا، ملیتانه‌کانی داعش هێرشه‌کانی خۆیان بۆ سه‌ر سه‌ربازانی حکومه‌ت زیاتر کردووه، خاڵه‌کانی پشکنینیان دامه‌زراندوون و کاروانه‌کان ده‌خه‌نه نێو بۆسه‌وه. له ده‌مێکدا حکومه‌ت ئیستا زیاتر له 60 له سه‌دی خاکی سوریای به‌ده‌سته‌وه‌یه، هیشتا سه‌رهه‌ڵداو ناوه‌ندێکی به هێزی له باکووری رۆژئاوای وڵات هه‌یه، شوێنێک حکومه‌ت هێرشی بۆ سه‌ر ڕاگرتووه. گرووپه‌کانی بچووکی چه‌کدار له باکوور، ناوه‌ند و خۆرهه‌ڵاتی سوریا ده‌ڵێن هێرش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کورده‌کان ده‌به‌ن.