Accessibility links

جۆن مەکەین:جەنگی سوریا و لێشاوی کۆچبەران گەورەترین کێشەیە کە رووبەڕوی خۆرئاوا دەبێتەوە


سەنەتۆر جۆن مەکەین ئەندامی کۆنگرسی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دەڵێت جەنگی سوریا و مەسەلەی کۆچبەران گەورەترین قەیرانە نوێیەکانە کە روبەروی خۆرئاوابوەتەوە.

لە دیمانەیەکی بەشی سربی لە دەنگی ئەمریکا لەگەڵ جۆن مەکەین کە یەکێکە لە دەنگە دیارەکانی پارتی کۆماری لەمەڕ سیاسەتی دەرەکی دەڵێت ؛ جەنگی نێوخۆی سوریا و لێشاوی کۆچبەران بۆ وڵاتانی ئەوروپا ، یەکێکە لە قەیرانە جدیەکان کە لە ماوەی حەفتا ساڵی رابردوودا وڵاتانی خۆرئاوا روبەڕویبونەتەوە.

سەنەتۆر جۆن مەکەین لە پارتی کۆماری بۆ ستانی ئەریزۆنا ، ئەوەی کە بەربژاری پارەتەکەی بوو لە ساڵی 2008 دا بۆ سەرۆکایەتی و ئیستا سەرۆکی کۆمیتەی سەناتە بۆ کاروباری خزمەتگوزاری لەشکری وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا، لە میانەی دیمانەکەی لەگەڵ بەشی سربیا لە دەنگی ئەمریکا گوتی ؛ قەیرانی کۆچبەری کە بەرۆکی ئەوروپای گرتوە دەرئەنجامی راستەوخوی وەک دەڵیت شکستهێنانی سیاسەتی ئەمریکایە لە خۆرهەڵاتی ناوەراستدا.

سەنەتۆر مەکەین دەشڵێت شکستی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لە سوریا و لە عێراق کاریگەرییەکی بەرجاوی هەبوە لەسەر هاندەری لێشاوی کۆچبەران و پەنابەران، ئاماژەشی داو گوتی ئەگەر وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا سەرۆک بەشار ئەسەدی لە دەسەڵات لابدایە و کۆنترۆڵی رەوشی عێراقی بکردایە ، ئەوا ئێمە لەمڕۆدا دووجاری قەیرانی پەنابەران نەدەبوینەوە.

لە درێژەی دیمانەکەدا جۆن مەکەین ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو لەگەڵ جەنەرال فیلیپ برییدلەڤ فرماندەی باڵای لەشکری هاوپەیمانی ناتۆ هاورابوو کە بە کۆمیتەی هێزە لەشکریەکانی سەناتی لەم مانگەدا گوتبوو کە روسیاو حکومەتەکەی بەشار ئەسەد هانی مەسەلەی کۆچبەری دەدەن وەک هەوڵێکیان بۆ شپرزەکردنی بنیاتی ئابوری ئەوروپا و هەروەها روخاندنی ورەیان. دەشڵێت لە بری حکومەتەکی بەشار ئەسەد هێزی ئاسمانی روسیا لە مانگی سەپتەمبەری ساڵی پارەوە دەستی بە بوردومانی سەرهەڵداوانی سوریا کردوە.

سەنەتۆر مەکیەن دەشڵێت وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بە شکستهێنانی لە رابەرایەتی کردنی جیهاندا، دەرفەتی بۆ پێگەیەکی کاریگەری بە روسیا بەخشی کە ببیتە پێشەنگ ئەمەش بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 1973 وە کاتێک ئەنوەر ساداتی سەرۆکی ئەو دەمەی میسر روسیەکانی لە وڵاتەکەی کردەدەرەوە. ئێستا وڵاتان و هێزە باڵادەستەکان لە سوریا بریتین لە روسیا وئێران وحیزبوڵای لوبنانی و هێزەکانی دیکە ئەوانەی ئێستا لە سوریا کاریگەریان هەیە و خۆیان بنیاتدەنێن بەجۆرێک کە وادەکات نەتوانرێت بەشار ئەسەد بەم زوانە لە دەسەڵات لاببرێت.

XS
SM
MD
LG