Accessibility links

ڕاپـۆرت: لە ئەنجامی هێرشێـکی ئاسمانی بۆ سەر زیندانێکی داعش لە سوریا 57 کەس کوژراون


کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێرشێـکی ئاسمانی کراوەتە سەر زیندانێـکی داعش لە شارۆچکەیەکی پارێزگای دێر زور و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 57 کەس کوژراون.

کۆمەڵەکە ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی شەوی ڕابردوو چەند فڕۆکەیەک کە پـێدەچێت هی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بن، زیندانێـکی داعشیان لە شارۆچکەی مەیادین لە باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری دێر زور بۆردومانکردووە کە بۆ زیندانیکردنی خەڵکی سیڤیل و ئەندامانی داعشە.

دەشڵێت چالاکوانان گوتویانە داعش تەرمەکانی بردووەتە سەر جادەی گشتی لە نزیک پـردی مەیادین و پـێی زانیاریـیەکان لەو 57 کوژراوە 42 کەسیان سیڤیل بوون و 15 کەسیان پاسەوانی زیندانەکە بوون لەگەڵ ژمارەیەک ئەندامی داعش کە زیندانی کرابوون.

هەروەها ژمارەیەکیش برینداربوون و برینی هەندێـکیان قورسە و لەگەڵ ئەوەش چەندان کەسی دیکە هێشتا لە ژێر داروپەردووی زیندانەکە نەهێنراونەتە دەرێ، بۆیە پـێشبینی دەکرێت ژمارەی کوژراون زیاترببێت.

کۆمەڵەکە باس لەوەش دەکات کە زانیاری هەیە نزیکەی 100 کەس لە خەڵکی سیڤیل و ئەندامی داعش لەو زیندانە زیندانی کرابوون.

XS
SM
MD
LG