کاربه‌ده‌ستانی سوریایی ده‌ڵێن دیمه‌شق به‌رپرسیار نییه له‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌ی له گوندێکدا کراوه که به‌لانی که‌م 92 که‌سی تیادا کوژراون و وه‌ک ئاماژه‌ی پێکراوه ده‌یان منداڵ له نێو کوژراوه‌کاندا هه‌ن.
جیهاد مه‌قدیسی ، ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی سوریا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له دیمه‌شق به په‌یامنێرانی گوتووه چه‌کداره‌کانی دژه حکومه‌ت ئه‌و هێرشه‌ی ڕۆژی هه‌ینیان کردووه.
مه‌قدیسی ده‌شڵێت حکومه‌تی سوریا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی کردووه و به هێرشیکی تێرۆریستیش ناودێری کرد. ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی سوریا له‌و لێدوانه‌یدا بۆ په‌یامنێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه که حکومه‌ته‌که‌ی لێکۆڵینه‌وه له‌و ڕووداوه ده‌کات و ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ش له چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا بڵاو ده‌کرێنه‌وه.
جیهاد مه‌قدیسی باسی له‌وه‌ش کرد ڕۆژی دووشه‌ممه کوفی ئه‌نان، نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌گاته سوریا.
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی حۆله هێرشی به به‌رنامه‌ی سه‌ربازه‌کانی حکومه‌ت و میلیشیاکان بووه.
ئه‌و هێرشه‌ی ڕۆژی هه‌ینی یه‌کێکه له خوێناوی‌ترین ڕووداوه‌کانی سوریادا له‌وه‌تای سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریا دژ به ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ستی پێکردووه.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن کوشتاره‌که به‌هۆی تۆپبارانه‌کانی ڕژێمی سوریاوه بووه بۆ سه‌ر گونده‌که، که له پاش نوێژی هه‌ینی ده‌ستیپێکرد.