کۆمه‌ڵێـک گه‌نج و لاوی سوونه له ناوچه‌یه‌کی پارێزگای عهککاری باکوری لوبنان له نزیـک سنووری سوریا هه‌سـتاون به ڕفاندنی 7 که‌سی لوبنانی و سوری که له ئاینزای عه‌له‌وین.
ڕووداوه‌که پاش ئه‌وه بوو که ڕۆژی شه‌ممه لوبنانیـیهکی عه‌له‌وی لوبنانیـیهکی سوونی ڕفاند و به‌ره‌و سوریای برد.
ڕفێنده‌رانی 7 که‌سه‌که ده‌ڵێن هه‌تاکو ئه‌و پـیاوه سوونیـیه ئازاد نه‌کرێت ئه‌وانه‌ش ئازاد ناکه‌ن.
هاوکات کاربه‌ده‌سـتان و که‌سایه‌تیـیه‌کانی ناوچه‌که ده‌سـتیان به کۆبوونه‌وه کردووه وه‌ک هه‌وڵـێـک بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که.
جێی ئاماژه پـێـکردنه پارێزگای عهککار نزیکه‌ی 20 گوندی زۆربه‌ی دانیشـتوانه‌که‌ی عه‌له‌وین له به‌رامبه‌ر 200 گوندی که زۆربه‌یان سـوونهن.