سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ناسـنامه‌ی هاوڵاتی سوریایی به‌خشیـیه ده‌یان هه‌زار له‌و کوردانه‌ی که له باکوری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ژین.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه نوێترین هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی سوریایه بۆ ڕازیکردنی خۆپـیشـانده‌رانی ناڕه‌زا ئه‌وانه‌ی له میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا داوای ئازادی سـیاسی زیاتر ده‌که‌ن.
ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی سوریا ڕاده‌گه‌یه‌نێت به‌ڕێز ئه‌سه‌د ئه‌مڕۆ ئه‌م فه‌رمانه‌ی درکرد، واته به هه‌فته‌یه‌ک دوای ئه‌وه‌ی خودی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د کۆمیته‌یه‌کی دامه‌زراند بۆ تاووتوێکردنی مه‌سه‌له‌ی سه‌رژمێری سـاڵی 1962 ی وڵات ئه‌وه‌ی که‌مینه‌ی کوردی سوریای له پـێدانی ناسـنامه بێبه‌شکرد.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه کورده‌کانی سوریا گازنده‌یان کردووه له‌مه‌ڕ سیاسه‌تی جوداکاری ئه‌وه‌ی ده‌رحه‌قیان له‌و وڵاته‌دا پـیاده ده‌کرێت و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ڕه‌گه‌زنامه‌ی سوری ئه‌وه‌ی هه‌ندێـک جار بووه‌ته کۆسپ له به‌رده‌م به‌ده‌سـتهێنانی کار له لایه‌ن ئه‌ندامانی که‌مینه‌ی نهژادیـیهکانهوه.
هاوکات ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی سوریا هه‌واڵی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند سه‌رۆکی سوریا فه‌رمانڕه‌وای پارێزگای حۆمسی له پـۆسته‌که‌ی لاداوه، واته فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و ناوچه‌یه‌ی سوریا که‌وا بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه خۆپـیشـاندانی دژ به حکومه‌تی وڵات ئه‌و پارێزگایه‌ی هه‌ژاندووه.