ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ له باژێری قامیشلو له ڕۆژئاوا له گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه زیانی زۆری لێکه‌وته‌وه و نزیک به 40 کوژراو و زیاتر له 150 برینداری هه‌بوو، ئه‌و پرسیاره‌ی هێناوه‌ته ئاڕاوه که چۆن داعش ده‌توانێت 250 کیلۆمتر دوورتر له ئه‌و سنوورانه‌ی که له ژێر کۆنتڕۆڵی دایه له ناوچه‌یه‌کی هێمنی ڕۆژئاوادا هێرشێکی خوێناوی ئاوا ئه‌نجام بدات.
چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که ئه‌م هێرشه له لایه‌ن حکومه‌تی سوریا یان هاوپه‌یمانانی ئه‌نجام درابێت و داعش ته‌نیا به زار به‌پرسیاری ئه‌وه‌ی له ئه‌ستۆگرتبێت؟
چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که تورکیا که قامیشلو له سنووره‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌وان نزیکه له پشت هێرشه تێرۆریسته‌که‌ی ئه‌مڕۆ بێت؟
جگه له ئه‌وه که ئه‌م هێرشه کێ کردوویه‌تی، ده‌رئه‌نجامی و کاریگه‌رییه‌کانی له سه‌ر هاوسه‌نگی هێزه‌کان له لایه‌که‌وه و هاوپه‌یمانی هێزه‌کانی سووریا دیمۆکڕاتیک له لایه‌کی تره‌وه چی ده‌بێت.
له به‌رنامه‌ی "ڕوانگه" ی ئه‌م حه‌وتووه، بۆ تاو وتۆکردن ئه‌م پرسیارانه میوانداری به‌ڕێزان یاسر گوڵی، ڕۆژنامه‌وان له ناوه‌ندی نۆچه و شرۆڤه‌ی ڕۆژ و کۆماس شابازی، ڕۆژنامه‌وان له ته‌له‌ڤزیۆنی ڕووناهی له قامیشلو ده‌که‌ین.