Accessibility links

ماتۆرسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە قامیشلو دەتەقێتەوە و منداڵێـک گیانی لەدەست دەدات


کاربەدەسـتانی ئاسایشی لە شاری قامیشلو دەڵێن ماتۆرسکیلێـکی بۆمبڕێژکراو لە شارەکە تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا منداڵێکی تەمەن 4 ساڵ گیانی لەدەستداوە و 7 کەسی دیکە برینداربوون.

تەقینەوەکە ئەمڕۆ دووشەممە لە کاژمێر 7:45 ی ئێوار بوو لە گەڕەکی سیاحی لە نزیک ئۆفیسەکانی پەنابەران و یونیسێفی نەتەوە یەکگرتووەکان.

عەلی حەسەن گوتەبێژی ئاسایشی ڕۆژئاوا لە ڕاگەیاندنێکدا لەسەر فەیسبوکەکەی دەڵێت ملیشیاکانی سەر بە ڕژێم تەقینەوەکەیان ئەنجام داوە، وە داوای لە هاوڵاتیانی شارەکە کرد لە ئێستادا بە ماتۆرسکیل بە شارەکەدا هاتوچۆ نەکەن.

XS
SM
MD
LG