له‌شـکری سوریا ئازاد داوای له کورده‌کانی وڵاته‌که‌ی کرد بچنه پاڵی له شه‌ڕی دژی ڕژێمی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د تاوه‌کو شۆڕشی سوریا به سه‌رکه‌وتن بگات.
عه‌قید ڕوکن قاسم سه‌عده‌دین گوته‌بێژی له‌شـکری سوریای ئازاد له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی داوا له برا کورده‌کانمان ده‌که‌ین، ئه‌وانه‌ی له له‌شکرن و ئه‌وانه‌ی هاوڵاتی سیڤیلن بێنه پاڵ له‌شـکری سوریا ئازاد و پـێـکهاته‌کانی دیکه‌ی وڵاته‌که تاوه‌کو به‌رگری له نیشـتیمان بکه‌ن و خه‌ڵـکی شـار و گونده‌کاندا بـپـارێزین.
گوتیشی با پـێـکه‌وه کار و هاوکاری بکه‌ین بۆ گۆڕینی له‌شـکری سوریای ئازاد بۆ ده‌زگایه‌کی له‌شـکری نیشـتیمانی تاوه‌کو شوێنی له‌شـکری ئه‌سه‌د بگرێته‌وه و بـبێته پارێزه‌ری خواسته‌کانی شۆڕشی سوریا له ئازادی و یه‌کسـانی و هاوبه‌شی نیشـتیمانی و هه‌روه‌ها بـبێته کۆڵه‌که‌ی بنیادنانی ده‌وڵه‌تێـکی سیڤیلی دیموکراتی هه‌مه‌ڕه‌نگ.
قاسم سه‌عده‌دین هه‌روه‌ها باسی له مه‌سه‌له‌ی کوردی سوریا کرد و گوتی فه‌رمانده‌ی گشـتی لهشـکرهکهیان پابه‌نده به نه‌هێشـتنی هه‌موو ئه‌و جۆره سته‌مانه‌ی دووچاری کورد بوونه‌ته‌وه.