تورکیا ده‌ڵێت ڕۆژی پێنجشه‌ممه، زیاتر له 1,500 په‌نابه‌ری سوری هه‌ڵاتوونه‌ته ناو خاکی له کاتێک هێزه‌کانی سوریا په‌لاماری ناوچه‌که‌یان دا وه‌ک تازه‌ترین هه‌وڵیان بۆ نیشاندانی هێز به دژی خۆنیشانده‌رانی دژ حکومه‌ت.
هه‌ینی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاند ئێستا زیاتر له 11,700 خه‌ڵکی سوریا له ناو خێوه‌تان، له که‌مپاندا له تورکیا ده‌ژین سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی سوریا خۆیان گه‌یاندۆته 500 مه‌تری سنوور.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن سه‌بارت به ڕووداوه‌کانی سه‌ر سنوور گوتی 'زۆر مایه‌ی نیگه‌رانین' وه هوشداری دا به سوریا که هێزه‌کانی بکێشیته‌وه. کلنتن گوتی هه‌بوونیان له‌و‌ێ ئه‌و باره له پێشترێ وه بۆ په‌نابه‌ران خراپ بوو ئاڵۆزتر ده‌کات وه مه‌ترسی شه‌ڕی سنووری له‌گه‌ڵ تورکیا دێنێته پێش.
کلنتن له واشنتن به په‌یامنێرانی گوت له‌شکری سوریا ده‌بێت ده‌موده‌ست هێرشه‌کان ڕاگریت وه ده‌ست له ورووژاندنی شه‌ڕ له ناوچه‌که هه‌ڵگریت. ئه‌و گوتی کۆکردنه‌وه‌ی هێز له نزیک سنووری تورکیا ئاماژه‌یه‌کی تره بۆ نیازی سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د گه‌لی سوریا سه‌رکوت بکات.
سه‌رله‌به‌یانی پێنجشه‌ممه، هێزه‌کانی سوریا به پشتیوانی تانک و سێره‌گر ڕژانه ناو شارۆچکه‌ی سنووری خربه‌ت جۆز، له ئاکام به سه‌دان په‌نابه‌ری تر ڕوویان کرده ناو خاکی تورکیا.
به جێگیرکردنی هێزه‌کانی سوریا ( ڕۆژی پێنجشه‌ممه) له‌وه‌تای ده‌ست پێکرانی کرداری له‌شکری له ناوچه‌که دوو هه‌فته له‌وه‌وپێش، ئه‌وه یه‌که‌م جاره هێزه‌کان ئه‌وه‌نده له سنووری تورکیاوه نزیک ببنه‌وه. هێزه‌کانی تورکیا چه‌ند سه‌د مه‌ترێـک له شوێنی سنووری دیارکراویان پاشه‌کشه‌یان کرد، وا دیاره به مه‌به‌ستی خۆ پاراستن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه به دژی یه‌که سه‌ربازیه‌کانی سوریا بوو.
زۆربه‌ی په‌نابه‌ره‌کان له کاروانێکی 20 منیبوس(پاسی بچوکدا) چوونه ناو خاکی تورکیا، خه‌ڵکه‌که‌ی تر به پـێـیان په‌ڕینه‌وه ناو سنووری تورکیا.