کۆمه‌ڵه خۆپێشانده‌رانی دژ به حکومه‌تی سوریا که ئه‌مڕۆ هه‌ینی به ژماره‌ی زۆر له سه‌رانسه‌ری وڵات خۆپێشاندانیان کرد دووباره داوای ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌دیان کرد.
شایه‌تان و چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هه‌ینی به سه‌دان که‌س ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان له شارۆچکه‌کانی ستانی حه‌سه‌که، که ناوچه‌یه‌کی زۆربه کوردنشینه، له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات. ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ڕایگه‌یاند هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا به‌لای که‌م له یه‌کێک له شارۆچکه‌کان تێلا و گازی فرمێسک ڕێژیان به‌کار هێنا بۆ پاشه‌کشه پێکردن به خۆپێشانده‌ران.
له هه‌ندێک له ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌خت که له‌شکر پێشترێکی ئه‌م هه‌فته‌یه هێزی ئاسایشی لێ جێگیر کردبوو، خۆپێشاندان به‌ڕێوه‌چوون.
به پێ ڕاپۆرتان، خۆپێشاندان له شاری حومس که یه‌کێک له ناوه‌نده سه‌رکیه‌کانی خۆپێشاندانه‌کانه به‌ڕێوه چو.
ڕاپۆرته‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن له شوێنه‌کانی تریش خۆپێشاندانه‌کان هه‌روا دیو په‌ره ده‌ستێنه‌ن.